به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە زاڵبوونی دووبارەی سوپای سووریاو هاوپەیمانەکانی بەسەر کۆلێژەکانی تەکنیکی و سەربازی لەباشووری حەڵەب و توندترکرانی گەمارۆی سەر کەرتی ڕۆژهەڵاتیی ئەو شارە، تیرۆریستان زەبری قورسیان وێکەوت و لەو ناوچەیە هەڵاتن.
لەو هەڵمەتەدا، بڕێکی زۆر چەکەمەنی و کەلوپەلی تیرۆریستانیش تێکشکێندرا.
سوپای سووریاو هێزە خۆڕاگرەکان پاش گەمارۆی تیرۆریستان لەگەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب، بە پێشڕەوی لە باشووری حەڵەب و ڕزگارکردنی ئاوایی"المشرفە" بەرەو ناوچەی خان تومان بەڕێوەن.
هێزەکانی سووریا، هەروەها کۆنترۆڵی کارگەی یەخچاڵ چێکردن(سەلاجە چێکردن) و گوردانی ناوەندی بەرگری ئاسمانی و ناوچەی بەیت جونەید لە باشووری ڕۆژاوای کۆلێژە سەربازییەکانی هەڵکەوتوو کە گردووپەڕی باشووری حەڵەبیشیان گرتەدەست.
لەو هەڵمەتەدا، دەیان تیرۆریست کوژران. لە ڕۆژاوای سووریاش، تێکهەڵچوون لە باکووری شاری حەماە لەنێوان هێزەکانی سووریا و تیرۆریستان بەردەوامەو هێزەکانی سووریا پاش کۆنترۆڵی بەتەواوەتی شارۆچکەی"معردس"، لەو شارۆچکەیە وەک خاڵی دەسپێکی هەڵمەتی خۆیان بەرەو "طیبە الامام" کەڵک وەردەگرن....
کۆتایی کورتە نامە/310